نوچەنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٦-٧-٢٠٢٠، ژان ئێف لۆردیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، کۆبووەوە.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، د.فوئاد حسێن و لۆردیان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تییدا جەختیان لەسەر رێزگرتن لەسەروەری خاکی عێراق کردەوە.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستایشی رۆڵی فه‌ڕه‌نسای كرد له هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام بن.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کورد کۆببێتەوە.