زۆرێك له كێشه‌كانى عێراق په‌یوه‌ندى به دراوسێكانییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى زۆر نزم نه‌بێت ئه‌وا حكوومه‌ته یه‌ك له دواییه‌كانى عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه و هه‌وڵیان نه‌داوه فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردنى دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ دراوسێكان دابنێنن. مسته‌فا كازمى چه‌ند رۆژێكه به نیازه گه‌شتێك بۆ وڵاتانى دراوسێ بكات، به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ له‌و گه‌شته‌دا چه‌نده ده‌توانێ بارودۆخێ عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كى هێور و ئاسایى بكاته‌وه.
نه‌خشه‌ى عێراق هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كى سیاسى سه‌خت
نه‌خشه‌ى جوگرافیاى عێراق، جۆره هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كى هه‌یه كه هه‌میشه ئه‌گه‌رى هه‌یه تووشى كێشه ببێته‌وه، چونكه له زۆر ره‌هه‌نده‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵى گه‌رم، به‌و مانایه‌ى كه سامۆئیل هینگتون له كتێبى “پێكدادانى شارستانییه‌ته‌كان” باسى كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر عێراق فه‌لسه‌فییه‌كى سیاسى قووڵى بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ نه‌بێت، ئه‌وا هه‌میشه ده‌بێت چاوه‌ڕوانى كێشه بكات، چونكه له‌سه‌ر هێڵى گه‌رمى به‌ریه‌ككه‌وتن، نه ئاشتى و نه شه‌ڕ مسۆگه‌ر نییه.
ئه‌م هێڵه گه‌رمانه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتن كامانه‌ن؟ یه‌كه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه عێراق ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕى دونیاى عه‌ره‌بى له رۆژهه‌ڵاته‌وه، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس به “ده‌روازه‌ى دونیاى عه‌ره‌بی” ناویان ده‌برد، بۆیه وڵاتێكه سنوورى جوگرافى درێژى له‌گه‌ڵ فارس هه‌یه و جیا له‌وه‌یش له رووى یاساییه‌وه سنوورى له‌گه‌ڵ تورك هه‌یه، واته عێراق ده‌گه‌وێته سه‌ر هێڵى عه‌ره‌بى – نا عه‌ره‌بى. جیا له‌مه عێراق ده‌كه‌وێته ناو دوو هێزى ململانێى شیعه و سوننه یه‌كه‌میان له سعوودیه و ئه‌ویتریان له لایه‌ن ئێرانه‌وه نوێنه‌رایه‌تى ده‌كرێت. خاڵى سێیه‌میش پێوه‌ندى به كورده‌وه هه‌یه، كورد به سه‌ر عێراق و دراوسێیه‌كانى دابه‌ش بووه، چ له هاوكاری چ له ناكۆكى بوونى كورد له‌و هه‌رێمه ره‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى بووه له په‌یوه‌ندى عێراق و دراوسێكانى.
عێراق دراوسێى دۆستى نییه
له ساڵى 1921 سنوورى ئێستاى عێراق دانراوه، له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كى جێگیرى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێى نه‌بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ بكرێت ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت هیچ كاتێكى دۆستى هه‌میشه‌یى نه‌بووه، ره‌نگه لێره‌دا بگوترێت دۆست و دوژمنى جێگیر له سیاسه‌ت نییه، به‌ڵام به‌رژوه‌ندى جێگیر هه‌یه. ئه‌مه تاراده‌یه‌ك راسته به‌ڵام بۆ عێراق هیچ بنه‌مایه‌كى جێگیر له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانى نه‌بووه، تا به‌شێوه‌یه‌كى ستراتیژى پێوه‌ندى ئه‌و له‌گه‌ڵ دراوسێكانى دیار بكات.
لێره‌دا به كورتى چاوێك به پێوه‌ندى عێراق و دراوسێكانى داده‌خشێنینى تا وێنه‌یه‌كى ئه‌و په‌یوه‌ندییه شڵۆقه ده‌ربخه‌ین، ئه‌و وڵاتانه‌ى كه دراوسێى عێراقن بریتین له: كوێت، سعوودیه، ئوردن، سووریا، توركیا، ئێران.
كوێت ئه‌و وڵاته‌ى عێراق خه‌ونى به سڕینه‌وه‌ى ده‌بینى
كوێت یه‌كێكه له‌و وڵاته بچووكانه كه كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر عێراق نییه و به‌هۆى قه‌باره‌كه‌ى ناتوانێ ده‌ست بخاته كاروبارى عێراقه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه عێراق هه‌میشه بۆ سه‌ر كوێت هه‌ڕه‌شه و هێرشبه‌ر بووه. كوێت له هه‌ندێك قۆناغى جیاوازدا كێشه‌ى بیره نه‌وته هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه. به‌رپرسانى عێراق هه‌میشه بیریان له داگیركردنى كوێت كردووه‌ته‌وه و به پاساوى ئه‌وه‌ى به شارێكى كۆنى عێراقى ده‌زانن، یه‌كه‌م كه‌س شا غازى، شاى دووه‌م عێراق ئه‌و خه‌ونه‌ى هه‌بووه و دواجاریش سه‌دام له ئابى 1990 ئه‌م وڵاته‌ى داگیركرد و به داگیركردنیشى زیانێكى گه‌وره‌ى به‌ر ئابوورى عێراق گه‌یاند.
له دواى رووخانى رژیمى به‌عس له‌عێراق په‌یوه‌ندى عێراق و كوێت به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت و كوێت ته‌نیا له ڕووى مرۆیییه‌وه ده‌یه‌وێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات و هه‌میشه‌ش جۆرێك له بێ متمانه‌یى هه‌یه.
سعوودیه نه‌یارێك هه‌وڵى ئاشتكردنه‌وه‌ى عێراق ده‌دات
له دواى داگیركردنى كوێت، سعوودیه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق پچڕاندبوو ، له دواى رووخانى به‌عسیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌هێز بوو، سعووده‌یه له‌سه‌ر رقى خۆى بۆ ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام سێ ساڵه ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق ئاسایى بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌یش هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵێك به‌رژوه‌ندى ئابوورى و سیاسى له‌عێراق دروست بكات، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق دوور بخاته‌وه، مسته‌فا كازمیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجوومه‌نێكى سعوودى- عێراقى هاوبه‌ش دابمه‌زرێنێ و سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكات.
ئوردن زیاتر له عێراق، دۆستى رۆژئاوایه
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك هاشمییه‌كان حوكمڕانى عێراقیان كردووه، په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئوردن ئاسایى بووه چونكه ئوردنیش تا ئێستا هه‌ر له‌لایه‌ن هاشمییه‌كانه‌وه حوكمڕانى ده‌كرێت. له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس ماوه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌نێكى هاوبه‌ش له نێوان عێراق و ئوردن دروست بوو، پێشتریش له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى هه‌وڵى یه‌كگرتنى عێراق و ئوردن هه‌بووه. ئوردن ئێستا زیاتر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌یه و چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى هاوپه‌یمانانى لێیه، جگه له‌مه‌یش ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق ئاسایى بێت و سوود له ئابوورى عێراق وه‌ربگرێت. جۆرێك له جێگیریى په‌یوه‌ندى نێوان ئوردن و عێراق بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆر به وریایى و به‌رژوه‌ندیخوازى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات.
سووریا گه‌مه‌ى دوژمنایه‌تى و دۆستایه‌تى
ماوه‌یه‌كى زۆر پێوه‌ندى نێوان سووریا و عێراق ئاڵۆز بوو، هه‌ر چه‌نده ئه‌م دوو وڵاته له‌لایه‌ن حزبى به‌عسه‌وه به‌ڕێوه ده‌بران، رق و كینه‌یه‌كى زۆر له‌نێوان به‌عسى سوورى و به‌عسى عێراقى هه‌بوو. دواى رووخانى به‌عس سووریا له دژایه‌تى عێراق به‌رده‌وام بوو، حكوومه‌ته‌كانى عێراق تا هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریا ئه‌و وڵاته‌یان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه رێگه ده‌دات تیرۆریستانى قاعیده بۆ عێراق بپه‌ڕنه‌وه. به‌ڵام كاتێك شه‌ڕى سووریا هه‌ڵگیرسا به فه‌رمانى ئێران عێراق میلیشیاكانى خۆى بۆ سووریا نارد تا پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د بكه‌ن و ئێستایش په‌یوه‌ندى سووریا و عێراق له‌سه‌ر به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات.
توركیا دراوسێى هێرشبه‌ر
توركیا كۆمه‌ڵێك به‌رژوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، له‌وانه سنوورێكى زۆرى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و دووه‌میش عێراق بازاڕێكى گه‌وره‌یه بۆ توركیا. توركیا به بیانووى په‌كه‌كه هه‌میشه هێرش ده‌كاته سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان. توركیا له مێژوودا وه‌ك وڵاتانى تر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق جێگیر نییه، بابه‌تى هێرشكردنه سه‌ر سنووره‌كان و گرتنه‌وه‌ى ئاو و ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى تر‌ى سیاسه له‌لایه‌ن توركیاوه، سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانن. ماوه‌یه‌كیش توركیا بنكه‌ى سه‌ربازییه‌كانى ناتۆی تێدا بووه و كه له‌وێوه هێرشكراونه‌ته‌وه سه‌ر عێراق.
ئێران دراوسێى خۆسه‌پێن
مێژووى دوژمنایه‌تى عێراق و ئێران دوور و د‌رێژه ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ى بیسته‌م، درێژترین شه‌ڕى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران بووه، به‌ڵام له دواى رووخانى به‌عس ته‌واوى وێنه‌كان ئاوه‌ژوو بووه‌ته‌وه، ئێستا ئێران ده‌یه‌وێ له‌ڕووى بازرگانى و ئابوورى و سیاسى و مه‌زهه‌بیه‌وه عێراق به ته‌واوى كۆنتڕۆڵ بكات، بۆ ئه‌مه‌یش تا ڕاده‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئێران زیاتر شێوه‌ى هاوسه‌نگى نییه، به‌ڵكو له شێوه‌یه‌ى پاشكۆیه‌تییه بۆ ئێران.
كازمى و هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ هاوسه‌نگى
له مانگى یه‌كه‌مى ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، وه‌زیرى دارایى عێراقى به نوێنه‌رایه‌تى خۆى ره‌وانه‌ى كوێت و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى كه‌نداو كرد، دووه‌م ئێستا به نیازه خۆى سه‌ردانى سعوودیه و ئێران بكات. به‌ڵام دیار نییه چه‌نده له راگرتنى هاوسه‌نگى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى سووریا و توركیا ده‌مێنێته‌وه. توركیا وێراى ئاگاداركردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى كازمییه‌وه ئه‌وا دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌كانى ده‌كاته‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان. سه‌باره‌ت به سووریایش ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كلایى بوونه‌وه‌ى شه‌ڕى سووریا چاره‌نووسى په‌یوه‌ندى عێراق و سووریا روونتر ده‌بێته‌وه.
وانه‌یه‌ك گرنگ هێشتا عێراق دركى پێ ناكات
عێراق هێشتا د‌رك به‌وه ناكات زۆربه‌ى كێشه‌كانى له خراپى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار توێژه‌رانى بوارى ئابوورى باسیان له‌وه كردووه كاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا له به‌رژوه‌ندى ئێران بووه، گه‌مه‌ى تیرۆر سه‌ره‌تا له سنووره‌كانى سووریاوه ده‌ستى پێ كردووه و دواجار كار به‌وه گه‌یشت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان رووبه‌ڕێكى فراوانى عێراقیان داگیركرد.جگه له‌مه‌یش سعوودیه و ئێران ده‌یانه‌وێ عێراق بكه‌نه مه‌یدانى ململانێى مه‌زهه‌بى خۆیان. هه‌موو ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی وانه‌یه‌كدان كه تا ئێستا به‌رپرسانى باڵاى عێراق دركى پێ ناكات.