جان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گوتى، ئاماژه‌ى نیگه‌رانكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش له عێراق هه‌یه و پێویسته به‌كه‌مى نه‌زانین.
ئه‌مڕۆ جان ئیف لۆدریانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن كۆبووه‌وه، دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش باسیان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لۆدریان باسى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گرنگیان كردووه، وه‌ك هاوكاریكردنى فڕه‌نسا له دژى داعش، كارى كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كان، دۆسیه‌ى ئه‌و گیراوانه‌ى داعش كه ره‌گه‌زنامه‌ى فڕه‌نسیيان هه‌یه.
جان ئیف لۆدریانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا، له‌باره‌ى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش له عێراق گوتى، ئاماژه‌ى نیگه‌رانكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له عێراق هه‌یه و ده‌بێت نه‌رمى له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه نه‌نوێنین.
لۆدریان دووپاتیشى كرده‌وه، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و بۆ عێراق هاوكاریكردنى عێراقه له‌و قه‌یرانانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه و جیا له‌مه‌یش فڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێـت له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى بۆ عێراق