چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى شیعه، به بیانووى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، داوا له مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ن هێز ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات و ده‌ورازه سنوورییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات.
له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، حكوومه‌تى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى هه‌ڵمه‌تێكى بۆ سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ست پێكردووه و له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا هێزه‌كانى عێراق ره‌وانه‌ى چه‌ندان ده‌روازه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت كراون.
دوێنێ مسته‌فا كازمى له به‌سڕه بوو و باسى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كانى كرد و گوتى ده‌بێت له‌ژێر چاودێرى یاسا بن، پێشتریش كازمى فه‌رمانى به هێزه عێراقییه‌كان داوه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن كه كارى ده‌روازه سنوورییه‌كان پێشیل ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى شیعه به لێدوان و به‌یاننامه داوایان له كازمى كردووه، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته له‌گه‌ڵ ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمیش بكات.
فالح خه‌زعه‌لى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، كارى ئه‌منى ناكرێت پارچه پارچه بكرێت، بۆیه ده‌بێت هێزه‌كانى عێراق ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بكرێن كه نزیكه‌ى 10 ده‌روازه‌ن.
له هه‌مان كاتدا ره‌عد مه‌گسوسى په‌رله‌مانتارى سائیروون،هه‌مان داواى له كازمى كردووه و ده‌ڵێ، “پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانى شكۆى ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنێ و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌بێت به ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه”.
پێشتر حكوومه‌تى به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه و چه‌ندان جار شاندى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، به‌ڵام به‌غدا له یه‌كێك له خاڵه‌كان داواى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كردووه، كه‌چى ئێستا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا ده‌كه‌ن هێزى عێراق ره‌وانه‌ى ده‌روازه‌كان بكرێت.