له راپۆرتێك كه دامه‌زراوه‌ى جیمس تاونى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باس له ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كرێت و ده‌ڵێ ئه‌ركێكى ئه‌سته‌م له‌به‌رده‌م كازمى دایه ده‌بێـ هاوسه‌نگى له نێوان فشارى سه‌ر میلیشیاكان و قه‌یرانى ئه‌منى رابگرێت.
پوخته‌ى راپۆرته‌كه ئه‌مڕۆ به زمانى عه‌ره‌بى له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كرێت ئێستا كازمى ناتوانێ فشارێكى توند بخاته سه‌ر میلیشیاكان، نه‌وه‌ك كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و قه‌یرانێكى ئه‌منى توند بۆ عێراق دروست بكه‌ن.
له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت ره‌چاوى به‌رژوه‌ندى نزیكترین دۆستى بكات، كه ئه‌مه‌ریكایه. چونكه كازمى پێویستى به ئه‌مه‌ریكایه بۆ چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى ئابوورى عێراق، لێره‌دا ده‌بێت كازمى نه‌رمى له‌گه‌ڵ میلیشیاكان نه‌نوێنێ، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌وڵى جڵه‌وكردنیان بدات.
ئه‌مه‌یش هاوكێشه‌یه‌كى سه‌خته و هاوسه‌نگكردنى ئاسان نییه، جیا له‌مه‌یش راپۆرته‌كه ده‌ڵێ هاوكێشه‌یه‌كى تریش هه‌یه كازمى ده‌بێت هاوسه‌نگی بكات ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ى میلیشیاكان و كێشه‌ى داراییه.
راپۆرته‌كه پێیوایه ده‌بێت كازمى سه‌ره‌تا كێشه ئه‌منییه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و دواتر ده‌ست به چاكسازى بكات.