کاریگەری کۆرۆنا لە سەر دڵ

0

نوچە: ئاژانسەکان

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە لایەن زانایانی ئەڵمانیەوە ئەنجام دراوە دەری دەخات، کە ڤایرۆسی کۆوید ١٩ زیانی زۆر بە دڵ دەگەیەنێ و لە سەر تەندروستی دڵ شوێندانەر دەبێت.

درێک ڤیسترمەن، سەرەپەرستی تیمی توێژینەوەی نەخۆشخانەییەکی سەر بە زانکۆی هامبورگ-گۆویندوف لەم بارەوە دەڵێت: ئەو کەسانەی، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوازراوەتە بۆ ناو لەشیان، بەرەبەرە دڵیشیان تووشی گرفت دەبێت.

توێژینەوەکە سەرباری خستنەڕووی ئەم خاڵە، وەڵامی ئەم پرسیارەی نەداوەتەوە، کە ئایا شوێندانەری کۆرۆنا لە سەر ئەو کەسانە چییە، کە نەخۆشی دڵیان هەیە.

ئەم توێژینەوەیە لە سەر ٣٩ کەس ئەنجام دراوە، کە نەخۆشی دڵیان هەبووە و دواتر بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com