نوچە-ئاژانسەکانی
گوتەىیژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، دۆخی کۆرۆنا لە ئێران بە دۆخی کارەسات وەسف دەکا.
سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رۆژی چوارشەممە ١٥ی جولای ڕایگەیاند: دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە گەیشتۆتە ئاستیک لە بە شێوەی نێونجی لە هەر یەک کاتژمێردا، ٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دەدەن.
بە گوتەی سادات لاری تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٩٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بە هەژمار کردنی ئەم ئامارە، کۆی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی کۆرۆناوە لە ئێران لە ١٥ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.