کێشەی زیندانیان لە هەرێم چییە؟

0

شلێر سەعید 

بڕیاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی 260 كەس لە ڕاگیراوانی سلێمانی كە  14 كەسیان ژنن، هەیە چوارساڵە ماوەتەوە تا ئێستا حوكمەكەی یەكلا نەكراوەتەوە. 

رۆژی چوارشەمە (15-7-2020) بەشێك لە كەسوكاری زیندانیانی چاكسازی گەورانی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە و داوایانكرد، لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییەكانیان دەربكرێت، داواشدەكەن یاسای ئازادكردنی مەرجدار كارابكرێتەوە بۆ ئەو زیندانیانەی حوكمەكانیان تاواوبووە.  

هەروەها داوا لە پەرلەمانی كوردستان و حكومەت دەكەن، بێنە سەرخەت و بەدەم داواكاریەكەیانەوە بچن و چارەسەرێك بۆ ئەو زیندانیانە بدۆزنەوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا لەم باەوە، بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی من لەو لیژنەم لە مانگی 12ی 2019وە ئێمە سەرقاڵین وكارمان لەو بابەتە كردولەمانگی یەكەوە تائێستا سێ جار هەموو چاكسازیەكانمان بەسەركردۆتەوە و ڕاپۆرت و یاداشت و هەمواری یاسا و بابەتی ئازادکردنی مەرجدار، کە هەموو ئەوانەمان  گەیاندە لایەنی پەبوەندیدار.

گوتیشی، لەمانگی دوو بەهۆی ئەوەی كۆرۆنا سەریهەڵدا و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریاندا بە لێبوردنی گشتی تایبەت و لیژنەك لە چوار وەزارەت پێكهێنرا بەدەستەی مافی مرۆڤیشەوە. لەوە زوڵمیان لە ئێمەكرد، چونکە بانگهێشتی ئێمە نەكرا، كە دەبوو ئێمە لەو لیژنە بین و ئەوان نەگەیشتنە ئەنجامێك، نازانم لە كۆتایی دا بۆ بڕیاری لێبوردنەكە جێبەجێنەكرا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ دەشڵێت، داوامانكردووە بە زووترین كات كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی لەسەربكرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەبووە.

بەدریە ئاماژەی بەوەشكرد، كە كەسوكاری ئەو زیندانیانە مافی خۆیانە، چونكە تاوانبار دەبێ بە ئەندازەی تاوانەكەی  خۆی سزا بدرێت، نابێ كەسێك حوكمی تەواو بووە هێشتا بیهێڵدرێتەوە و بەپێی بڕگەی 331، دەبێت ئەو كەسە ئازادبكرێت، كە حوكمەكەی تەواو كردووە بە ئازادكردنی مەرجدار (ئبفراجی شەرتی) ئەو دەقەش یاساییە و پشتیوانی لێدەكات چۆن بە یاسا سزا دراوە بە سزاش ئازاد دەكرێت.

و لەلایەكی دیكەوە لە ڕاگیراوانیش كێشە هەیە، لە سلێمانی 260 كەس لە ڕاگیراوانی سلێمانی، كە 14 كەسیان ژنن. هەیە چوارساڵە ماوەتەوە تا ئێستا حوكمەكەی یەك لا نەكراوەتەوە، نەبوونی دادگاكان و نەبوونی دەوام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وای كردوە كاری ئەوانیش دوابكەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com