نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، لە ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنا توشبوونی دوو هەزار و ١١٠کەسی دیکەی راگەیاند.
له سه‌رانسه‌ری عێراق، ٨٣ هه‌زار و ٨٦٧ حاڵه‌تی پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەم ژماره‌یه سێ هه‌زار و ٤٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٢ هه‌زار و ٦٢١ كه‌س به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه. ٢٧ هه‌زار و ٨١٤كه‌س له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، ٣٧٤ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
لە راگەیێندراوی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥-٧-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عیراق راگه‌یا‌ند: له ماوه‌ی ٢٤كاتژمێری رابردوو، پشكنین بۆ ١٥ هه‌زار و ١٨٥ گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه. لەم ژمارەیە دوو هه‌زار و ١١٠ كه‌سی دیكه توشی پەتای کۆرۆنا بوون.
بەپێی راگەیێةدراوەکە، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ٨٧كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ١٨٣٩ حاڵه‌تی چاكبوونه‌وە هەبووە.