رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، داواى ده‌ركردنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌به‌ك و كه‌لدانى له مووسڵ ده‌كرێت، به هۆى ئه‌وه‌ى پێشیلكارییه‌كانیان زیادى كردووه و به تۆمه‌تى جیاواز خه‌ڵك ده‌خه‌نه گرتووخانه نهێنیه‌كانیان.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ له دوو راپۆرتى جیاواز، باس له پێشیلكاریى میلیشیاكانى حه‌شد ده‌كات و به تۆقاندن و رفاندنى خه‌ڵكى سڤیل تۆمه‌تباریان ده‌كات.
له راپۆرتى یه‌كه‌م باس له مووسڵ ده‌كات و ده‌ڵێ لیواى 30 حه‌شدى شه‌عبى شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڕه‌كى تل رومان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێك و نزیكه‌ى 20 كه‌سیان رفاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كردووه، كه جیا له‌و هێزه‌ى حه‌شدى شه‌عبى میلیشیاكانى بابلیون و حه‌شدى شه‌به‌ك به‌رده‌وام پێشیلكارى ده‌كه‌ن. یه‌كه‌میان له لایه‌ن ره‌یان كلدانى و ئه‌ویتریان له لایه‌ن وه‌عد قه‌دۆ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
هه‌ردوو ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى حه‌شدییش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراونه‌ته لیستى سزاكانه‌وه.
ماجد شنگالى په‌رله‌مانتار به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه، ئێمه دا‌و ا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌و میلیشیانه له شارى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى دوور بخاته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى تریش، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ زیادبوونى پێشیلكارییه‌كانى حه‌شد و كوشتنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كار، خه‌ڵكێكى زۆر له رۆشنبیران و چالاكوانانى مه‌ده‌نى بیر له جێهێشتنى عێراق ده‌كه‌نه‌وه.