مستەفا کازمی بۆ دوو ئامانج دەچێتە تاران

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

چاودێریكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، مستەفا کازمی هەڵدەدات یاری لەسەر ئەو گوریسە بکات، کە ئێستا توندە لە نێوان ئەمریکا و ئێران و دەیەوێت خۆی دەرباز بکات.    

بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەم نزیکانە زنجیرە سەردانێک بۆ وڵاتانی دەرەوە ئەنجامبدات بەتایبەتی، وڵاتانی ئەمریکا و سعودیا، هاوکات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،‌ ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێران بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ تارانى پایته‌ختى ئێران، دواتر سه‌ردانه‌كانى بۆ ریاز و واشنتۆن ده‌ستپێده‌كات”.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، کاوە نادر، چاودێری سیاسی، لەبارەی سەردانی مستەفا کازمی بۆ وڵاتانی دەرەوە و بەتایبەتی بۆ ئێران، ڕایگەیاند: سەردانی مستەفا کازمی بۆ تاران دوو نییەتی هەیە، یەکەمیان بۆ دڵنیاکردنەوەی ئێرانییەکانە و لە هەمان کاتدا بەردەوامبوونە لەسەر کارەکانی خۆی، کە بەهیچ شێوەیەک لە خزمەت ئێرانییەکاندا نییە، دووەمیان دەیەوێت دوەڵەتدارێتی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەمە کارێکی یەکجار قورسە، باوەڕ ناکەم سەرکەوتنی ئەوەندە ئاسان بێت، کە خۆی دەیەوێت”. 

ناوبراو جەختیشیکردەوە، مستەفا کازمی، دەیەوێت کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ساحەی سیاسی عێراقدا بکات، بەتایبەتی بۆ پرسی هەڵسانەوەی دەوڵەتدارێتی عێراقی.   

کاوە نادر، گوتیشی “وەک دیارە ئێستا دوو ئەکتەری گەورە لە ساحەی سیاسی عێراق یاری دەکەن، ئەویش ئەمریکا و ئێرانە، بۆیە بەڕاستی یاری کردن لە نێوان ئەو دوو هێزە و ڕاگرتنی باڵانسیش لە نێوانیان کارێکی یەک جار قورسە، بۆ هەموو کەس، کە دەسەڵات وەردەگرێت، بەتایبەتی بۆ کەسێکی وەک مستەفا کازمی، کە حزبێکی ئەو تۆ و هێزێکی ئەو تۆی لە پشت نییە”.

ئەو چاودێرە سیاسییە، دەڵێت “ئەوەی، کە هەیە تەنیا ئەوەندەیە، کە زیرەکی و شارەزایییەتی لە دۆخەکە، بۆیە ئەو هەڵدەدات یاری لەسەر ئەو گوریسە بکات، کە ئێستا توندە لە نێوان ئەمریکا و ئێران و دەیەوێت خۆی دەرباز بکات یان ئەو کارانە بکات، کە خۆی دەخوازێت جێبەجێیان بکات”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com