دوو رۆژه لێدوانێكى حه‌سان دیابى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان، له عێراق و لوبنان به‌زمى ناوه‌ته‌وه، چونكه گوتوویه‌تى بۆ وه‌رگرتنى هاوكاریى دارایى، لبنان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، ئه‌نجامه‌كه‌یشى ئه‌رێنى بووه. شاره‌زایانى ئابوورى عێراقیش ده‌ڵێن عێراق مووچه‌ى خۆى بۆ دابین ناكرێت، جا چۆن هاوكاریى لوبنان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و كاردانه‌وه‌یه كردووه كه لێدوانه‌كه‌ى حه‌سان دیابى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان دروستى كردووه. حه‌سان دیاب له لێدوانێكى گوتى لوبنان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ عێراق و كوێت و قه‌ته‌ڕ كردووه بۆئه‌وه‌ى له قه‌یرانى ئابوورییه‌كه‌ى هاوكارى لوبنان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كوێت و قه‌ته‌ڕ بۆ لێدوانه‌ى دیاب ئاساییه، له مانگى رابردوودا عێراقیش داواى هاوكاری له وڵاتانى كه‌نداو كردووه، به‌ڵام كاتێك له لێدوانه‌كه عێراق له پێشه‌وه‌ى دوو وڵاته‌كه‌ى تر هاتووه و گوایه ده‌یه‌وێ هاوكارى لوبنان بكات، ئه‌مه نوكته و كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
چه‌ند ئابووریناسێكى عێراقى قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى كردووه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه عێراق ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆیشى دابین بكات، چۆن ده‌توانێ هاوكارى لبنان بكات.
حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دى به توانجه‌وه ده‌ڵێ ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه به ناوى هاوكاریكردنى نه‌خۆشه عێراقییه‌كانى لوبنان، عێراق ملیارێك دۆلار به‌م وڵاته ده‌دات، به‌ڵام به‌و پاره‌یه ده‌توانێ 15 نه‌خۆشخانه‌ى 200 قه‌ره‌وێڵه‌یى له ناوخۆ بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا قه‌یرانى ئابوورى له عێراق و لوبنان قووڵتر بووه‌ته‌وه، لوبنانییه‌كان میلیشیاكانى حزبوڵا به تێكدانى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.