رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێك ئاشكراى كردووه، لایه‌نه‌كانى سه‌ر به ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆده‌تایه‌ك بكه‌ن و حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى له كار بخه‌ن، به‌ڵام كورد و سوننه و دوو لایه‌نى تر‌ى شیعه ئه‌و ئه‌ركه‌ى ئه‌وان زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر پێشهاته نوێیه‌كانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانه‌كه هاتووه “هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن كازمى له شه‌قام و په‌رله‌مان بخه‌ن”.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، چه‌ند لایه‌نێكى سه‌ربه ئێران له‌ناو عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكوومه‌تى كازمى له سه‌قام و په‌رله‌مان بخه‌ن، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه عێراق هیچ رێككه‌وتنێكى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌كات.
ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه به نیازى كۆدهتاكهن به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب، بریتین له هاوپه‌یمانى فه‌تح كه له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، ئاستى كاركردنى ئه‌و دوو گرووپه ئه‌وه‌یه له شه‌قام سوود له‌و ناڕه‌زاییانه وه‌ربگرن كه له دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى كاره‌با له هاوین له‌باشوورى عێراق به‌رپا ده‌بێـت، له په‌رله‌مانیش هه‌لى ئه‌وه بقۆزنه‌وه كه كازمى لایه‌نێكى سیاسى تایبه‌ت به خۆى نییه، بۆیه ده‌بێت كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له كازمى بكه‌ن.
عه‌ره‌ب پێیوایه ئه‌م ئه‌ركه قوڕسه، چونكه دوو هاوپه‌یمانى تر‌ى شیعه هه‌ن له‌وانه‌یه به‌ره‌و ڕوویان ببنه‌وه، ئه‌وانیش هاوپه‌یمانى سائیروونه كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و ئه‌ویتریان ره‌وتى حیكمه‌یه كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، خودى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در تا ئێستا هه‌ڵوێستێكى روونى له‌سه‌ر حكوومه‌تى كازمى نییه، بۆیه په‌رله‌مانتارانى سائیروون ناوه ناوه په‌یامى هاودژ سه‌باره‌ت به حكوومه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. كه‌چى به پێچه‌وانه‌ى ره‌وتى حیكمه كه ئه‌وان ده‌ستیان كردووه به دروستكردنى پاڵپشتییه‌كى په‌رله‌مانى بۆ كازمى و تا ئێستا 40 په‌رله‌مانتاریان كۆكردووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه رۆڵى كورد و سوننه له بیر ناكات و ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو پێكهاته‌یه پاڵپشتى مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ن، كارى كۆده‌تاى لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێران قوڕستر ده‌بێت.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو كاتێك خۆپێشاندان له به‌غدا و شاره‌كانى باشوور له دژى حكوومه‌ت ده‌ستى پێكرد، لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێران له دژى خۆپێشاندانه‌كان بوون، ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شیان له خۆپێشانده‌ران ده‌كرد، كه‌چى راپۆرته‌كه‌ى ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌كات ئێستا ئه‌و لایه‌نانه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى خۆپێشانده‌ران كۆبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى به بیانووى نه‌بوونى كاره‌با خۆپێشاندان له‌دژى كازمى بكه‌ن.
له‌وانه‌یه ئه‌م سیناریۆیه هه‌ڵوێستى موقته‌دا سهدڕیش یه‌كلایى بكاته‌وه، چونكه وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێ لایه‌نگرانى سه‌در عاشقى خۆپێشاندانن و ئه‌وانیش دێنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له په‌رله‌مان و جوڵاندنى شه‌قام دوو سیناریۆن كه رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بۆ پیلانگێڕى ئێران له دژى مسته‌فا كازمى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه و گوته‌ى چاودێرانى سیاسى بژارده‌ى دووه‌م ئاسانتره، چونكه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ى بۆ كرا به هۆى كورد و سوننه و دوو لایه‌نى تر‌ى شیعه سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له كازمى كارێكى ئه‌سته‌مه.
كۆى ئامانجى ئێرانیش له‌و كاره له دوو خاڵدایه، یه‌كه‌میان عێراق زیاتر له ئه‌مه‌ریكا نزیك نه‌بێته‌وه، چونكه بڕیاره له‌م نزیكانه كازمى سه‌ردانى واشنتن بكات و ئه‌و گفتوگۆیه ته‌واو بكات كه له مانگى رابردوودا ده‌ستى پێكردووه و دووه‌میش ئه‌وه‌یه چیتر كازمى فشار بۆ سه‌ر گرووپه میلیشیاكانى ئێران له عێراق دروست نه‌كات.