بڕیاره سبه‌ى جان ئیف لۆدریانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا بگاته به‌غدا. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ پێگه‌ى خۆى له عێراق له‌ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه به‌هێزتر بكات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێرا ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد سبه‌ى پێنجشه‌م 16ى ته‌مووز جان ئیف لۆدریانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا سه‌ردانى عێراق ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه كه بۆ بانگهێشتكردنى رۆژنامه‌نووسان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكرا كراوه فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا فڕه‌نسییه‌كه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له به‌غدا ساز ده‌كه‌ن.
تا ئێستا باس له‌وه نه‌كراوه ئاخۆ لۆدریان سه‌ردانى هه‌ولێریش ده‌كات یان نا، به‌ڵام ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانى لۆدرۆیان ده‌بێت بۆ عێراق و سه‌ردانى یه‌كه‌م له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 بوو.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه فڕه‌نسا به دواى به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆیه‌تى له عێراق، بۆیه بایه‌خێكى زۆر به عێراق ده‌دات. دیاردترین دۆسیه‌یه‌ش كه فڕه‌نسا بایه‌خی پێ ده‌دات مه‌سه‌له‌ى ئه‌و به‌ندكراوانه‌ن كه تیرۆریستى داعشن و ره‌گه‌زنامه‌ى فڕه‌نسییان هه‌یه، ئه‌م وڵاته ده‌یه‌وێ له عێراق ئه‌و تیرۆریستانه دادگایى بكرێن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه فڕه‌نسا.