ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له به‌سڕه كۆبوونه‌وه‌ى ده‌یه‌مى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئه‌نجام دا و داواى له خه‌ڵكى شاره‌كه كرد ده‌رفه‌تێكى تر‌ى پێ بده‌ن، تا كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى ته‌مووز، مسته‌فا كازمى گه‌یشته به‌سڕه و له‌وێ سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌یه‌مى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیارى تایبه‌تى بۆ خه‌ڵكى به‌سڕه ده‌ركرد.
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كازمى له كۆبوونه‌وه‌كه گوتوویه‌تى به‌سڕه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز به پایته‌ختى ئابوورى عێراق داده‌نرێت و چونكه له‌ڕووى ژێرخانه‌وه شاره‌كه به ته‌واوى فه‌رامۆش كراوه.
كازمى باسى له‌وه‌یش كردووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى تاوتوێى پترۆدۆلار و بابه‌تى داهاتى نه‌وتى شاره‌كه ده‌كات، بڕیاریشى داوه ده‌ست به پرۆژه وه‌ستاوه‌كانى شاره‌كه بكرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كازمى له به‌سڕه، خه‌ڵكێكى زۆر گردبوونه‌وه‌یان كردووه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه كازمى سه‌ردانى به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى ده‌بێت به‌نده‌ره‌كان به‌ده‌ست حكوومه‌ته‌وه بن و به یاسا به‌ڕێوه ببرێن.
چه‌ند رۆژێكه له به‌سڕه ناڕه‌زایى وه‌ك هه‌موو ساڵانى تر به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و كاره‌با و ئاو و هه‌لى كار و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ.