نوچە
فه‌رمانده‌یى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق ئاشكرایكرد، پلانێكى تۆكمه بۆ كۆنترۆڵكردنى خاڵه سنوریه‌كان دانراوه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه راسپێردراوه خاڵه سنوریه‌كانى شه‌لەمجه له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌فوان له‌گه‌ڵ كوێت بخاته ژێر ركێفیه‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوو، دەروازەی سنووری مەندەلی لە گەڵ ئێران کۆنترۆڵکرایەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٤-ەوە کرابووەوە و بە دەروازەی ستراتیژی نێوان ئێران و عێراق دادەنرێت بۆ هەناردەی چەک و چۆڵی ئێرانی بۆ سوریا.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه داوه و تێیدا دەڵێت “له‌سه‌ر رێنمایى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنى ته‌واوه‌تى سه‌رجه‌م خاڵه سنورى و گومرگییه‌كان و سه‌پاندنى یاسا تێیاندا، فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى خاڵه سنورییه‌كان پلانێكى تۆكمه‌ى داناوه و له سه‌ره‌تادا هه‌ر دوو ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لى و مونزیریه كۆنترۆڵكران”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یى پرۆسه‌كانى به‌سره راسپێردراوه بۆئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى خاڵه سنورییه‌كانی “شه‌لەمجه” له‌گه‌ڵ ئێران و “سه‌فوان” له‌گه‌ڵ كوێتدا كۆنترۆڵ بكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش فه‌رمانده‌یى هێزى ده‌ریایى راسپێردراوه كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تى خاڵى ده‌ریایى له به‌نده‌رى ئۆم قه‌سر بكات.
فه‌رمانده‌یى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق جەختیكردۆ‌ته‌وه، کە ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان پێدراوه یاسا له سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵه سنوریانه‌دا بسه‌پێنن و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاراندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌رده‌وامیش ده‌بن له كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى دراوسێ.