نوچە
لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا ده‌كات، تۆمه‌تباران و كه‌مته‌رخه‌مانی رووداوه‌كه‌ی مامۆستاكه‌ی كه‌ركوك سزابدرێن.
چه‌ند شه‌وێكی له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ركوك، ژنه توشبوویه‌كی كۆرۆنا به به‌رچاوی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه مامۆستای خوێندنی كوردییه له كه‌ركوك، گیانیله‌ده‌ستدا.
له‌كاتی گیانله‌ده‌ستدانی ژنه‌كه‌یدا، مامۆستاكه به كه‌له‌پچه‌كراوی به قه‌ره‌وێڵه‌ی ژنه‌كه‌یه‌وه به‌سترابووه‌وه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌مه‌قاڵه‌ی بووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست ئۆكسجین بۆ ژنه‌كه‌ی دابیننه‌كراوە.
ئه‌و رووداوه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند “ئه‌م كرده‌وه ناشرینه جگه له‌وه‌ی خاڵییه له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان، سوكایه‌تی و سته‌مه به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده”، بۆیه لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه بكه‌ن و تۆمه‌تباران و كه‌مته‌رخه‌مان سزابدرێن.