رێکەوتی سەردانەکەی کازمی بۆ سعودیە ڕاگەیێندرا

0

نوچە-الاخباریە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا رێکەوتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سعودیە ئاشكرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی جولای، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا ئاشكرای کرد، کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانە، بە یەکەمین سەردانی دەرەکی مستەفا کازمی لە دوای گەیشتنی بە پۆستی سەرۆکوەزیران هەژمار دەکرێت.

دۆسیەی کارەبا و وزە و هەروەها کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە بوارە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، تەوەرە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەکانی کازمی لەگەڵ بەرپرسانی ریاز دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com