نوچە- المیادین
پێگەی المیادین بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی خۆی ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات.
ئەم هەواڵەی المیادین لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی جولای، رێکەوتی سەردانەکەی مستەفا کازی بۆ سعودیەش ئاشكرا کرا.
قاسم الاعرجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە ئاماژەدان بەم هەواڵە گوتوویەتی، کە سەربەخۆیی و سەروەری عێراق و هەروەها دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ویستی گەلی عێراقە.
پێدەچێ کازمی دوای سەردانەکەی بۆ سعودیە، بچێتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆبێتەوە.