چەند تێگەیشتنێکی هەڵە دەربارەی کۆرۆنا

0

نوچە: ئاژانسەکان

کاتێک کەسێک هیج نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت، کە تووشی نەخۆشیەکە بووە، لەوانیە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بۆ کەسانی‌دیکەی بگوزێتەوە. کاتێک کەسێک نیشانەیەکی لیدەرەکەوێت، نیشانەکان ئاشکران و ڕوونن، لەوانە (کۆکە، تا، گرفتی هەناسەدا) تووندیی نیشانەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی‌دیکە دەگۆڕێت، بەڵام شارەزایان دەڵێن ”باوترین شێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە نێوان دوو کەسدا، کە تێکەڵاو بووبن ئەگەر یەکێکیان نیشەنەکانی تێدا دەرکەوتبێت ئەوا بۆ کەسی دووهەم دەگوازرێتەوە.

ئایا کۆرۆنا چارەسەری هەیە؟

ئەو هەنگاوانەیە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دەنرێت تا بەسەر نەخۆشیەکەدا زاڵبن و سەرکوتووبن، یاخود تووشی نەبن. لەئێستادا چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا و ئایدز هەیە. بەڵام تائەم ساتە وەک دەرمان یاخود کووتان چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا-19 نەدۆزراوەتەوە، چارەسەرکانیش پریتیە لەدابین کردنی نەخۆشخانەوە ئامێر و دەرمانی پاکردنەوە خاوێنکردنەوە و چارەسەری دیکە وەک دابین کردنی دەرمانی کەمکردنەوەی تا و ئاسانکردنی هەناسەدان و دابین کردنی ئۆکسجین.

بەڵام لەم نێوەدا کۆمەڵێک لێکدانەوە و تێگەیشتنی هەڵە سەبارەت بەم پەتایە بڵاو بۆیەوە، تەنانەت لە ئاستی جیهانیدا. رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا ئاماژەی بەم تێگەیشتنە هەڵانە کردووە، کە هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە.

تێگەیشتنە هەڵەکان کامانەن؟

  • دەمامک بەستن لە کاتی وەرزش کردن
  • بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێگەی پیڵاو
  • مردنی حەتمی بە هۆی تووشبوون
  • خورادنەوەی مەی بۆ خۆپاراستن
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش
  • خورادنی تیژ
  • گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە رێگەی دەرمانی گیایی
  • چارەسەری بە رێگەی هیدوۆکسی کلرۆکینەکان
  • خواردنەوەی گیراوە کحوولیەکان وەک مێتادۆل، ئێتانل و سپی کەرەوەکان
  • لە ناوچە گەرمسێرەکان ئەم پەتایە بڵاو نابێتەوە
  • ڕاوەستان لە ژێر تیشکی هەتاو
  • خۆشۆردن بە ئاوی گەرم
  • تەنها کەسانی بەساڵاچوو تووش دەبن
  • بەکارهێنانی ئانتی بیوتیک
  • هەوای سارد ڤایرۆسەکە لەناو دەبات
  • خورادنی سیر
  • کۆرۆنا بۆ هەتایە کاریگەری لەسەر لەش دەبێت
  • بەکارهێنانی ئامێری وشک کەرەوە، ڤایرۆسەکە لەناو دەبات.

ڕێخکراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات هەموو مرۆڤەکان لە هەر تەمەنێک دان، رێنماییە تەندروستییەکان رەچاو بکەن و خۆیان بپارێزن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com