فەرماندەی سوپای قودس هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاگرلەوتنەوە لە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژانی سەخت و دژوار چاوەڕێی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات.

ئیسمائیل قائانی، جێگرەوەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، کە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی جولای گوتی: ئەوەی، لە کەشتی جەنگی ئو ئێس بۆنهوم ریچارد ڕوویدا و ئاگری لێکەوتەوە، ئەنجامی کردار و تاوانەکانی ئەمریکایە و ئەوەش بەڵێنی ئیلاهییە، کە تاوانباران سزا دەدات.

فەرماندەی سوپای قودس گوتیشی، ئەمریکا و ئیسرائیل، دەبێ چاوەڕوانی ڕۆژانی سەخت بکەن و بە سزای تاوانەکانیان بگەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com