دوایین زانیاری لەبارەی دەرمانی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

0

شلێر سەعید

 گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەرمانێک بۆ چارەسەر لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم.

چارەسەری کۆرۆنا یان وەک پێی دەوترێت دەرمانە روسیەكە، دەرمانێكە لە وڵاتی روسیا دۆزراوەتەوە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەھێندرێت، لە ھەرێمی كوردستانیش لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت، سەرەتا بۆ بەغدا بەرھەمھێنراوە، بەڵام وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەڵێنی لە وەزیری تەندروستی عێراق وەرگرتووە، وەك بەشە دەرمانی مانگانە، بڕێك لەو دەرمانە بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرێت، وبڕیارە بەم زوانە بگات.

 لە لێدوانێكی تایبەتدا، محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی چارەسەری كۆرۆنا بە نوچەی ڕاگەیاند: چارەسەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان، بڕیاربوو لەم یەك دوو ڕۆژەدا بگاتە هەرێمی  كوردستان بەڵام بەهۆی هەندێك ڕێكاری ئیداری دواكەوتووە، دیارە گرێبەستەكەی كۆمپانیا لەگەڵ بەغدا كردوویەتی و  كارەكانی تەواو بو لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە كوردستان.

گوتیشی، ئێستا لە ژێر چاودێری كۆمپانیایەكی روسیا بەرهەم دەهێنرێت لە لایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت بۆ هەموو پارێزگاكان دەنێردرێت. 

محمد قادر ڕونیشی كردەوە، ئەو دەرمانە كەی پێی دەڵێن روسیە، ئەوە لە ڕوسیا دۆزراتەوە، بەڵام لە عێراق بەرهەم دەهێنرێت.

سەبارەت بە پشكنین لە نەخۆشخانەكان لەبەرامبەردا پارە وەردەگیرێت؟ گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سەبارەت بە پارەی پشكنین كۆمەڵێك ڕێنمایی هەیە، وەك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە نیشانەیان هەیە بە خۆڕاییە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی تایبەتن نیشانەیان نییە یان لە ڕێكخراوەكانن یان كۆمپانیاكان، خۆیان دەیانەوێ‌ پشكنین بكەن بۆ دڵنیایی، بڕێك پارە وەردەگیرێت بۆ دابینكردنی كەرەسەی پزیشكی و هەر لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا خەرج دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com