سعودیە لە بارەی جەژنی قوربانەوە بڕیارێک دەدات

0

نوچە-ئاڕ تی

بەرپرسانی سعودیە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئەم وڵاتە، بڕیاڕیکی نوێ لە بارەی بەڕێوەچوونی ریوڕەسمی جەژنی قوربان دەردەکەن.

بە گوێرەی بڕیاری وەزیری کاروباری ئایینی سعودیە، نوێژی جەژنی قوربان، تەنها لە مزگەوتەکان بەڕێوە دەچن و رێگە نادەن لە دەرەوەی مزگەوتەکان نوێژی جەماعەت بکرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەشڵێت، تەنها لەو مزگەوتانەش نوێژی جەژنی قوربانی بەڕێوە دەچێت، کە بە پێی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان رێگە پێدراون.

ئەم بڕیارەی سعودیە، دەگەڕێتەوە بۆ مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com