چه‌ند لایه‌نێكى سوننه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، به دوورخستنه‌وه‌ى پێكهاته‌ى سوننه له دۆسیه‌ى ئه‌منى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و په‌یامێك به موقته‌دا سه‌در و نوورى مالیكى و هادى عامرى ده‌ده‌ن و له مه‌ترسى ئه‌و كاره‌ى كازمى ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د كه‌ربوولى په‌رله‌مانتارى سوننه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پێكهاته‌ى سوننه له دۆسیه‌ى ئه‌منى دوور ده‌خاته‌وه. كه‌ربوولى گوتوویه‌تى، ” كازمى له‌سه‌ر رێبازى كه‌سانى پێش خۆى ده‌ڕوات و سوننه له بڕیارى ئه‌منى دوور ده‌خاته‌وه، پۆسته ئه‌منییه‌كان به تاكه پێكهاته‌یه‌ك ده‌دات، كه ئه‌م كاره‌یش له به‌رژوه‌ندى وڵات نییه”.
كه‌ربوولى پێیوایه پۆسته ئه‌منییه‌كان ته‌نیا به شیعه‌كان دراون، بۆ پشتگیرى قسه‌كانیشى ده‌پرسێ، كوا مه‌سیخیه‌كان و كوا سابئه و پێكهاته‌كانى تر.
خالید مه‌فره‌جى به هه‌مان شێوه‌ى كه‌ربوولى ره‌خنه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى كازمى هه‌یه و له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، موقته‌دا سه‌در و هادى عامرى و نوورى مالیكیمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و كاره مه‌ترسیدارى كازمى.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى سوننه ده‌ڵێ، له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌منى عێراق ته‌نیا یه‌ك كه‌س سوننه‌یه ئه‌ویش جومعه عینادى وه‌زیرى به‌رگرییه.