شاره‌زایان و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، هۆشدارى له‌باره‌ى دارایى عێراق ده‌ده‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه بارودۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕى ترسناكى.
محه‌مه‌د ساحب ده‌راجى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى ده‌ڵێ، عێراق له‌وپه‌ڕى مه‌ترسى دارایی دایه، چونكه 111 ملیار دۆلار قه‌رزاره و وا خه‌ریكه 17 ملیار دۆلارى دیكه‌شى دێته‌سه‌ر، ئه‌مه‌یش قۆناغێكى مه‌ترسیداره كه له‌مه‌ودوا كه‌س قه‌رز به عێراق نادات.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، به‌هۆى سه‌رقاڵى وه‌زاره‌تى دارایى بوجه‌ى گشتى 2020 دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى كار بۆ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى 2021 ده‌كات. ده‌راجى نه‌بوونى بودجه‌ى ئه‌مساڵ به مه‌ترسییه‌كى تر ده‌زانێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌لام سمێس شاره‌زای ئابوورى عێراق، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باس له‌وه ده‌كات، عێراق له قۆناغێكى مه‌ترسیدار دایه و ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌وا هاوشێوه‌ى لوبنان ده‌بێت.
ئابووریناسه‌كه باسى له‌وه كردووه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى له دابه‌زینى به‌هاى دینار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش رووبدات ئه‌وا رێژه‌یه‌كى زۆر له عێراق برسى ده‌بن، چونكه دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى كاریگه‌رى له‌سه‌ر مووچه ده‌بێت.
سه‌لام سمێسم دووپاتى ده‌كاته‌وه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئابوورى عێراق ئه‌وه‌یه بڕیاردانى ئابوورى له عێراق خراپه.