نوچەنێت
دوو بەندكراوی سیاسی كوردی، کە خەڵكی مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان وێڕای هەوڵەکانی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە سێدارە دران.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، ١٤-٧-٢٠٢٠، دووزیندانی سیاسی کوردی خەڵكی شاری مهاباد، لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارەدران.
رێكخراوی ھەنگاو بۆ پرسی مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، کە لە سێدارەدراوەکان ناویان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاكۆ رەسوڵ زادە . بە تاوانی ئەندامبوون لە یەكێك لە حزبە كوردییە دەژبەرەكانی ئێران و دژایەتی كردنی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوه.