وێستگەی کارەبای خەبات خرایە گەڕ

0

نوچەنێت

وێستگەیەکی کارەبای نوێ خراۆە گەڕ گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، کارەبای بەرهەمهاتووی هەرێمی کوردستان سێ هەزار مێگاوات تێدەپەڕێنێت.

ئەمڕۆ سيێ شەممە، ١٤-٧-٢٠٢٠، وێستەگەی کارەبای هەڵمی خەبات بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی خرایە گەڕ. 

وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، لە ٦ی ئابی ٢٠١٢ لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر گرێبەستی دامەزراندنی کرا لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیران بوو و لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای کۆریای باشوور KNOC و پۆسکۆ، ئەوکات پڕۆژەکە بەهۆی شەڕی داعش راگیرا و دواتریش قەیرانی دارایی. وێستگەکە لەسەر بنەمانی گرێبەستێکی نەوت کە ساڵی ٢٠٠٨ لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریای باشوور (KNOC)دا واژۆکراوە دروستکرا، تەواوی تێچووی ئەو وێستگەیە لەلایەن ئەم کۆمپانیا کۆرییەوە دابیندەکرێت. 

بەپێی گرێبەستە نەوتییەکە، کۆمپانیای (KNOC)ی کۆریای باشور لە قۆناخی یەکەمدا پرۆسەی پشکنین و گەڕان بە دوای نەوتدا لە هەرێمی کوردستاندا دەکات، لە قۆناخی دووەمیشدا پشتگیری له پڕۆژەکانی بونیادنانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەکات، دابینکردنی تێچووی دامەزراندنی ئەم وێستگەیەش لە چوارچێوەی قۆناخی دووەمی گرێبەستە نەوتییەکەدا بووە. 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات گوتی: ئەم پرۆژەیە لە کابینەی پێشتر دەستیپێکرا و ئێمە لە تەواوکردنی بەردەوام بووین. راستە پرۆژەکە لە خەباتە، بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com