مایا كارلین كه شرۆڤه‌كارێكى ئه‌مه‌ریكیه له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئێران و توركیا به یه‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عێراق بۆئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى تاقى بكه‌نه‌وه، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عێراق هاوئاهه‌نگى له نێوان توركیا و ئێران هه‌یه.
مایا كارلین شرۆڤه‌كارێكه له سه‌نته‌رى ئه‌منى واشنتن وتارێكى له رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى ئه‌مڕۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له هێرشه‌كانى توركیا و ئێران ده‌كات كه ماوه‌یه‌كه به چڕى ده‌كرێنه سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
ماڵپه‌ڕى حوره‌ى ئه‌مه‌ریكى پوخته‌یه‌كى له راپۆرته‌كه به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاكه‌ى هاتووه توركیا و ئێران سووربوونى كازمى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌واره بیانییه‌كان تاقی ده‌كه‌نه‌وه له‌رێى بۆردمانێك كه پێشتر شێوه‌ى نه‌بووه.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا توركیا و ئێران له وشكانى و ئاسمانییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شرۆڤه‌كاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه توركیا 150 پێگه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانى له قه‌ندیل و شنگال بۆردمان كردووه، هێزه‌كانى ئێرانیش دژى گرووپه كوردییه‌كان بۆردمانى ناوچه‌كانى حاجى ئۆمه‌رانیان كردووه.
مایا كارلین باسى له‌وه كردووه هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان توركیا و ئێران هه‌یه، له 15ى مانگى رابردوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى توركیاى كردووه و سه‌ردانه‌كه‌یشى به‌نهێنى بووه.
هه‌رچه‌نده زه‌ریف دواتر باسى له‌وه كردووه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى و ئابوورى بووه، كه‌چى مایا كارلین ده‌ڵێ ئه‌و رۆژه‌ى زه‌ریف توركیاى جێهێشتووه، توركیا ده‌ستى به ئۆپراسیۆنه‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كردووه.
بۆیه لێره‌دا ده‌پرسێ ئایا زه‌ریف له كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا، باسى هێرشه‌كانى كردووه یان پلانى بۆ داناوه؟
مایا كارلین دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م دوو وڵاته ده‌یانه‌وێ سه‌برى كازمى تاقی بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌ڵێنى پاراستنى خاكى عێراقى داوه، بۆیه هه‌ڵوێستى جددى كازمى له رۆژانى داهاتوودا رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بێت له دیاركردنى جۆرى په‌یوه‌ندى عێراق به دراوسێكانییه‌وه.