ماڵپه‌رى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوو چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له مووسڵ كه سه‌ربه په‌رله‌مانتارێكن ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر كیژۆڵه‌یه‌ك كه ئه‌مه‌یش سێیه‌م رووداوى ده‌ستدرێژى ده‌بێت له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا له مووسڵ بكرێته سه‌ر منداڵان.
میدیاكانى عێراقیش هه‌ندێك زانیارى تریان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه دوو چه‌كداره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى- عه‌شایه‌ریین و سه‌ربه ژنه په‌رله‌مانتار به‌سیمه به‌سیمن.
ئه‌و دوو چه‌كداره له لایه‌ن هێزى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان ده‌ستگیركراون و تاوانه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كى ته‌حریرى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ ئه‌نجام داوه.
په‌رله‌مانتاره ژنه‌كه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، ئه‌وان كاتێك تاوانى رفاندن و ده‌ستدرێژى سێكسیان بۆ سه‌ر كچه بچووكه‌كه كردووه، له مۆڵه‌ت دابوون.
ماڵپه‌رى حوڕه باسى له‌وه كردووه له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا، ئه‌وه سێیه‌م رووداوى ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر منداڵان ئه‌نجام ده‌درێت.