شلێر سەعید
رۆژی 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەخشی.
بەپێی ڕاپۆرتێكی نوچە و ئەو گفوگۆیانەی ئەنجامی داوە لەگەڵ چەند كەسایەتیەك پێیان وایە، لە میانەی ساڵێکی کابینەی نۆیەم، لهم ماوه كهمهدا، كابینهی نۆیهم سهرهڕای بوونی ئهم ههموو كێشه ئابووری و تهندروستییهی ڕووی له جیهان و ههرێمی كوردستان كردووە، حكومەت زۆر چالاک بووه، هەندێكیش پێیان وایە نەی توانیوە وەك پێویست كارەكانی بكات وەك لە بەرنامەی كار داهەبوە بەهۆی ئەو قەیرانانەی ڕوی لە كوردستان كردوە .
گولَستان: جگە لە چاكسازی
هیچ شتێكی دیكە نیە چارەی ئەو بارودۆخە بكات
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت ساڵێك لەتەمەنی بەكابینەی نۆی حكومەت، گوڵستان سەعید، لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: گەر ئەو كابینەیە نەیتوانیبێت كارەكانی بكات یان كارێكی زۆر و باش بكات، بەهۆی چەند هۆكارێكە، یەك لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرە هەیە بەسەر ئابوری هەموو جیهان و هەرێمیش، چونكە بمانەوێ و نەمانەوێ ئابوری ڕۆڵی كارا دەگێڕێت، کە ئاشتەوای و خۆشگوزەرانی بەرقرار بكات و موچە لەكاتی خۆی بگات بە موچە خۆران، وخزمەتگوزاریەكان پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات.
گولستان سەعید گوتیشی، پێویستە بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخە یاسا سەروەر بێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەر دوو حیزبی دەسەڵاتدار بچنە ژێرباری ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بكەن، چونكە بەهەدەردان زۆر بووە و پێویستە ئەوانەی پارەكانیان بردووە، ئەو بەرپرسانەی خۆیان دانیان بەوە ناوە پارەكانیان لە ژێر زەمینەكانن و براوەتە دەروەی وڵات، بابیهێنەوە ئەو قەیرانەی پێی چارەسەربكرێت.
سەبارەت بە پڕۆژەی حكومەت لەبارەی چاكسازیەوە، گوڵستان سەعید دەڵێت، پێویستە ئەو بەڵێنانەی لە كاتی هەڵبژاردن بە خەڵك دراوە لەلایەن هەموو حیزبەكان دەبێ جێبەجێی بكەن و كابینەی نۆ ئەو پڕۆژەی هێنایە پەرلەمان و پەسەندمان كردووە، چاكسازییە، کە دەبێت جێبەجێی بكات، چونكە جگە لە چاكسازی هیچ شتێكی دیكە نییە چارەی ئەو بارودۆخە بكات، تا ئەو ئەزموونەی هەرێمی كوردستان هەیە لەدەست نەچێت و هەموو یەك دەنگ بن یەكگرتوو بن برایەتی بپارێزن، بۆیەك ئاراستە ئەویش سەروەری یاسا و چاكسازی تاكە چارەسەرە.
عەباس فةتاح: نابێت بێ ویژدانانە
هەڵسەنگاندن بۆ کابینەی نۆ بکەین
عەباس فەتاح لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، هەندێ بارودۆخ هەیە تایبەتە لە قۆناغە جیاوازەكان دێتە پێشەوە بێ ویستی خۆت، بۆیە ناتوانی هەڵسەنگاندنێكی تەواوی بكەین، چونكە بارودۆخی دارایی و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشەكانی عێراق و هەرێم، هاوكات دابەزینی نرخی نەوت هەموو كێشەی گەورەن لەو كابینەیە.
عەباس فةتاح لەلێدوانێکی تایبەت لەگەڵ نوچە گوتیشی، كابینەی نۆی حكومەت هەنگاوی نەناوە، بەڵام نابێت بێ ویژدانانە هەڵسەنگاندن بكەین، چونكە ڕێگری هەبووە وەك ئەو خاڵانەی باسم كرد، گەر ئەو هۆكارانە نەهاتبایەنە پێش، ئەوكات قسەی زیاترمان لەسەر ئەو بابەتە دەكرد.
لە درێژەی گفتوگۆیەكەی نوچە سەبارەت بە تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر دامەزرادنی كابینەی 9-ی حكومەت، رێبوار عبدالرحیم عبدالله، لە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، پێی وایە هەڵسەنگاندن بۆ حكومەت ناكرێت لە ساڵێك یان دوو ساڵی تەمەنیدا، لەگەڵ ئەوەشدا تا ڕادەیەكی باش ئەو كابینە لە ماوەی یەك ساڵ تەمەنی، توانیویەتی كارەكانی بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە درێژەی قسەكانی ڕایگەیاند: ئەگەرچی قەیرانی دارایی، تەندروستی و سیاسی رووی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆفیشناڵانە ئەدای كارەكانی حكومەتی بەجێهێناوە، لەهەمبەر ئەو تەنگ و چەڵەمانەی هاتوتە پێشی چ لە رووی سیاسی یان قەیرانەكان، چونكە قەیرانی دارای و تەندروستی لە دەرەوەی ئیرادەی حكومەتی هەرێم بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیرادەی حكومەتی هەرێم بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو هەلومەرجانە ئێستا هەیە زۆر سەركەوتوو بوو.
رێبوار عبدالرحیم دەشڵێت، بە بۆچوونی من بەپێی داتاكان و فاكتەكان، کە هەیە حكومەت هەرێم لەماوەی ئەو ساڵەی سەركەوتوو بوو لە چەند بوارێك، وەك لە رووی ئیداری و كەم كردنەوەی ڕۆتین و كەم كردنەوەی كاریگەریەكانی دوو ئیدارەیی و چەندین خاڵی دیكە.
ئەگەر %30 یان 40% چاكسازی بكرێت، دەستكەوتە
هاوكات لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، سەبارەت بە هەمان بابەت كارۆخ خۆشناو، سەرۆكی ئەنستیتووتی توێژێنەوەی ئەمریكی-كوردی دەڵێت: سەبارەت بە تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، پێم وایە كابینەی نۆیەم ئەركی سەرشانیەتی پابەند بێت بەو بەرنامەی كارەی هەیەتی لەسەر ئەو بنەمایە پەرلەمان متمانەی پێ بەخشیوە، و ئەو بەرنامەی كابینەی نۆ هەیەتی بریتیە لە چاكسازیە و چاكسازیش دەبێت گشتگیربێت ،زۆربەی سێكتەرەكان بگرێتەوە و چاكسازیش پرۆسەیە بەو مانایەی، كە كاتی دەوێت لە شەو ڕۆژێك تەواو نابێت، بۆیە دەبێت ئەو كابینە پابەند بێت بە بەرنامەكانی.
كارۆخ خۆشناو ئاماژەی بەوەشكرد، كە حیزبەكانی دیكەش وەك ڤۆڕان و چەند حیزبی دیكە بەشدارە و لە پێكهاتەكان كە بەشدارن لەم كابینە پێویستە پێكەوە بەو ئەركە هەستن.
سەرۆكی ئەنستیتووتی توێژێنەوەی ئەمریكی-كوردی، دەڵێت، ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەو كابینە یەك تیمی و یەك ڕیزی پێوە دیارە و پێكەوە هاوڕان لەسەر ئەو هەنگاوانەی ناویانە؛ ساڵێك وەك قۆناغی یەكەم گرنگە ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ بكەین هێشتا 3 ساڵی ماوە، دەكرێ ئەگەر مەبەستی ڕاستەقینە هەبێت، لەپاڵ ئەنجامدانی چاكسازی ئێستا كاتیان لەبەردەستە چاكسازی بكەن و هەموو سێكتەرەكان بگرێتەوە.
خۆشناو پێشی وایە، ئەگەر %30 یان 40%-یش چاكسازی بكرێت، ئەوە دەستكەوتە و كابینەی دوای ئەو بە هەمان شێوە، بەڵام گەر هیچ نەكەن ئەوكات خەڵك بێ ئومێد دەبێت. ئەوەی گرنگە دەستپێكراوە با چاوەڕوان بین بزانین ئەو بەڵێنانەی هەبووە دەتوانن بیخەنە قالبی پراكتیكی.
بە سەردانەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی بیانی لە میانەی ساڵێکی کابینەی نۆیەم و سهرهڕای بوونی ئهم ههموو كێشه ئابووری و تهندروستییهی ڕووی له جیهان و ههرێمی كوردستان كردووە، زۆر چالاک بووه.
سەبارەت بە هەمان بابەت، لە بەشێكی قسەكانی، سهفین دزهیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ مەڵپەڕی باس ڕایگهیاندوە، له پاش ساڵی 2003، كه قهوارهی ههرێمی كوردستان له چوارچێوهی دهستووری نوێی عێراق جێگیر کرا و لهسهر ئهو بنهمایه مامهڵهی فهرمی لهگهڵ ههرێمی كوردستان کرا.
سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاند، له ساڵی 2006ـەوە فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دەرەوەی حكومهتی ههرێمی كوردستان دامهزراوە و بووەتە هۆی بەرەوپێشچوونی ئاستی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر.
بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوه بە ئاماژەکردن بە ساڵێکی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند، رێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان، بەشێکی سەرەکیی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.
بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوه ئاماژەی بە سەردانەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی بیانی لە میانەی ساڵێکی کابینەی نۆیەم کرد و رایگەیاند، لهم ماوه كهمهدا، كابینهی نۆیهم سهرهڕای بوونی ئهم ههموو كێشه ئابووری و تهندروستییهی ڕووی له جیهان و ههرێمی كوردستان كردووە، زۆر چالاک بووه.