بە دوو مەرج دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن

0

شلێر سەعید 

جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ ئەو كەسانەی دێنە هەولێر و كاری گرنگیان هەیە، دوو مەرجمان داناوە و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 ئەمڕۆ (13-7-2020) فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو هەوڵ دەدەین بە میكانزمێكی تازە هاوڵاتیان لە شارەكانی دیكەی هەرێم و عیراق دەتوانن بێنە هەولێر لە سەرجەم بازگەكانی هەولێر پشكنین دادەندرێت هەر كەسێك، كە بیەوێت سەردانی شاری هەولێر بكات، دەبیت پشكنینی بۆ بكرێت، لە بەرامبەر ئەو پشكنینە 50 هەزاردینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.  

پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، ئەوانەی پشكنینیان بۆ دەكرێت وە نیگەتیف دەردەچێت، پێویست بە رێپێدان ناكات دەتوانن بێنە هەولێر ئەم بڕیارەش بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی و ئابووری لە شاری هەولێر نەوەستێت.

وە لە ئێستادا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر خەریكی وردەكاری دانانی تیمی پشكنین بۆ بازگەكان تا رۆژی پێنچ شەمە بەردەوامی دەبێت ئێمەش هەولی خۆمان ئەدەین بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو میكانیزمە جێبەجێبكەین.

 لە لێدوانێكی تایبەتدا لەم بارەوە هێمن قادر، جێگری پاریزگاری هەولێر، بەنوچەی ڕاگەیاند: پشكنین لە بازگەكان بە پارە دەبێت و بڕیارەكە دەرچوە و ئەگەر هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئامادەبوو بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.

هێمن قادر، جێگری پاریزگای هەولێر، سەبارەت بە میكانیزمی وەرگرتنی پارەكە لە هاوڵاتیان وردە كاری بڕیارەكەی ئاشكراكرد و گوتی، ئێمە بۆ ئەو كەسانەی دێنە هەولێر و كاری گرنگیان هەیە، دوو مەرجمان داناوە، یەكیان ئەوكەسەی لەو شارە دێت پشكنینی پێ بێت، كە 48 كاتژمێری بەسەر تێپەڕ نەبوبێت، پشكنینی بۆ ناكرێت، دووەمیان دەبێت پشكنین بكات، كە برەكەی پەنجا هەزارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تێچووی یەك پشكنین 80 دۆلارە، بەڵام ئەوان 50 هەزاریان دیاری كردووە، دەشڵێت، گەر خێزانێك 4 كەس یان زیاتر، تەنها پشكنین بۆیەكیان دەكرێت نەك هەموویان.

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕونیشی كردەوە، كە ئامانجیان لەو بڕیارە سەلامەتی هاوڵاتیانە و كاری گرنگ نەبێت لەشارەكان دەرنەچن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com