شلێر سەعید
بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، 250 هەزار پێشمەرگە هەیە لەسەرمیلاكی پێشمەرگە ئەو ژمارە زۆرە و جێی گومانە دەبێت ژمارەکە کەم بکرێتەوە.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١٢ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
دوای ڕاگۆرینه‌وه وگفتوگۆ له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئاماد‌ه بووان، بڕیار درا به پێی پلانێكی زه‌مه‌نی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به چاكسازی جیبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانی یه‌كخستن و رێكخستنی یه‌كه ژمێریاریه‌كان و رێكخستنی هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكی وه‌زاره‌ت و پله‌ی سه‌ربازی و بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و دۆسیه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێی یاسای چاكسازی و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە پَڕۆژە یاسای چاكسازی پێشمەرگە، ڕزگار حمد محمود، لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: چاكسازیەكان بۆ ئەوەیە هێزەكان ڕێكبخرێنەوە تا هێزی 70 و80-ش بچێتە سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە.
گوتیشی، 250 هەزار پێشمەرگە هەیە لەسەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو ژمارە زۆرە و جێی گومانە و دوورە لە ڕاستی. بەپێی خاڵی چاكسازیەكە، دەبێت ببێت بە 100 هەزار پێشمەرگە و بەشێكی خانەنشین بكرێنەوە و ئەوانەی پێشمەرگە نین ناویان بسڕدرێتەوە، چونكە من مەلای مزگەوت دەناسم بە پلەی ملازم خانەنشین كراوە. بەدەیان نمونەی لەم شێوەیە هەیە، بۆیە دەبێت ناوی پێشمەرگە لەوانە پاك بكرێتەوە لەجێیان كەسی دیكە دانرێن.
بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە گوتیشی، خاڵێكی دیكەی چاكسازیەكە ی بریتییە لە وەی پێشمەرگە پڕ چەك بكرێت و كەلوپەل و پێداویستییەكانی بۆ دابین بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، کە چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە یەكێكە لەو 19 بڕگەی، كە لە پەرلەمان پەسەندكراوە و بووە بە یاسا و تەنها ماوە جێبەجێ بكرێت.