وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچە-الفرات

پێگەی الفرات لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران بەم زووانە سەردانی بەغدا دەکات.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی الفرات، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەدانی بەغدا دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی دەکات، زەریف لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەزگای دادوەری و سەرانی سیاسی عێراق کۆدەبێتەوە.

تەوەرەی سەرەکی ئەم گفتوگۆیانەی نێوان زەریف و سەرانی عێراق، کۆمەڵێک کێشە و بابەتی پەیوەندیدار و هاوبەشی نێوان بەغدا و تارانە. هەروەها پرسی قەیرانی کۆرۆنا تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکان دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com