مستەفا کازمی رووبەڕووی تەحەدییەکی گەورە دەبێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، مستەفا کازمی تا ئێستا پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی هەیە، ئەو پاڵپشتیانەس هێزێکی داوەتە مستەفا کازمی، کە بەردەوام بێت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا، توانیویەتی چەندین بڕیاری قورس و بوێرانە بدات، کە لە حکومەتەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣-وە هیچ سەرۆک وەزیرانێکی عێراق نەیتوانیوە دەست بۆ ئەو پرسانە ببات، بەردەوامبوونی لەم هەنگاوانە ڕەنگە حکومەتەکەی ڕووبەڕووی تەحەدی گەورە بکاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی هەنگاوەکانی مستەفا کازمی بۆ چاکسازی، ڕایگەیاند: مستەفا کازمی لە بارودۆخێکی نا ئاسایدا دەسەڵاتی وەرگرتووە، لەسەر داواکاری خوپیشاندەران و دۆخی نائاسایی عێراق، حکومەتەکەی ڕابردوو دەستی لەکارکیشاوەتەوە و ئەم حکومەت نوێیە درووستبووە، ئەم حکومەتە دەبێت چاکسازی بکات لە سێکەتەرەکانی دارایی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵێک سێکەتەری دیکە، بۆیە مەستەفا کازمی هەر دەبێت هەندێک هەنگاو بنێت”.

شێروان میرزا، گوتیشی “ڕاستە مستەفا کازمی ئاستەنگی گەورەی لە پێش دەبێت و ڕووبەڕوو بوونەوەی گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا و حکومەت و بڕینی سەرچاوەی فەساد و گەندەڵی کۆمەڵێک لە میلیشیا و حزبەکان ئاسان نییە، بەڵام دەستیپێکردووە و پێویستی بەهاوکاری هەموو لایەکە”.       

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکەم مستەفا کازمی تا ئێستا پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ناوخۆشی هەیە لە ڕووی جەماوەری و هەندێک لە حزبەکانیشەوە، هەروەها کوتلەیەکی پەرلەمانیش دوورستبووە وەک پشتیوانی لە مستەفا کازمی بەناوی فراکسیۆنی عێراقی.  

ناوبراو جەختیشیکردەوە “هەموو ئەو پاڵپشتیانە هێزێکی داوەتە مستەفا کازمی تاکو ئێستا توانیویەتی ڕووبەڕووی تەحەدیییەکان ببێتەوە، لە داهاتووشدا نازانین ئایا تاچەند بەرگەی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوانە دەگرێت؟، ئەمەش دەکەوێتە سەر بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ مستەفا کازمی”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com