رێژەی توشبووانی پەرلەمانتارانی عێراق بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی کارمەندان، پاسەوانان و پەرلەمانتارانی عێراق، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.   

بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، حکومەتی عێراقی دەوامی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ڕاگرتووە، حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار کەس تووش دەبن و بەدەیان کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو کارمەندان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەشێوەکی بەربڵاو لە عێراق، دەوام و کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ڕاگیراون و دیارنییە کەی کۆبوونەوەکان دەستپێدەکاتەوە.  

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، گوتیشی “لە ئێستادا بەهۆی زۆری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو کارمەندان و پەرلەمانتاران و پاسەوانانی پەرلەمانتارانی عێراق، پەرلەمان هیچ بەرنەمایەکی نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە، مەگەر لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت”. 

دووبەردانی جەختیشیکردەوە، کە تەندروستی سەرجەم پەرلەمانتارە کوردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جێگیرە و بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە لای منە هیچ یەکێک لە ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com