نوچە-ئاژانسەکان
عەمید یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-ی جولای، لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
بە گوتەی ئەم گوتەبیژی مستەفا کازمی، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردوو هیچ جۆرە چەکێکی گەرم بۆ بڵاوەپیکردن و سەرکوتی خۆپیشاندەران بەکار نەهێنراوە.
عەمید یەحیا ڕەسول دڵنیاییش دەدات، کە ڕۆژی ڕابردوو هیچ یەک لە خۆپیشاندەرانی عێراقی بریندار نەبووە و کەس زیانی پێ نەگەیشتووە.
گوتەبیژی مستەفا کازمی هەروەها ڕایگەیاند، کە هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەرامبەر بە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و پاراستنی باری ئەمنی هەرجۆرە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن.