میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه، له واده‌یه‌كى نزیكدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى سعوودیه ده‌كات و به‌م بۆنه‌یشه‌وه سعوودیه ئاماده‌یى نیشان داوه ده‌روازه‌ى سنوورى عه‌رعه‌ر بۆ عێراق بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، سعوودیه بڕیارى داوه ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق بكاته‌وه، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و بڕیاره‌ى سعوودیه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانى مسته‌فا كازمى بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ سعوودیه ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام گوتوویه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه له مانگى تشرینى یه‌كه‌م داهاتوو ده‌بێت، روونیشى كردووه‌ته‌وه پێشتر ئه‌و ده‌روازه‌یه بۆ تێپه‌ڕبوونى حاجیان بوو، به‌ڵام سعوودیه ده‌یكات به ده‌روازه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى بازرگانى.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سعوودیه سیاسه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق گۆڕیوه، له‌برى دووركه‌وتنه‌وه زیاتر له‌م وڵاته نزیك بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا كازمیش كۆمه‌ڵێك بڕیار دراوه، له‌وانه عێراق پێشنیارى بۆ سعوودیه كردووه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌كانى گازى سروشتى عێراق بكات سعوودیه‌ش ره‌زامه‌ندى داوه، ئامانجى سه‌ره‌كى سعوودیه ئه‌وه‌یه عێراق له‌ژێر هه‌ژموونى ئێران دوور بخاته‌وه.