ماوه‌ى دوو مانگه له‌سه‌ر دانانى سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى، ململانێیه‌كى توند له نێوان لایه‌نه سوننه‌كانى عێراق دروست بووه، چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن هۆكاره‌كه هێنده په‌یوه‌ندى به لایه‌نى ئاینییه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به‌و داهاته‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌زگایه هه‌یه‌تى و ساڵانه ده‌گات به شه‌ش ملیار دۆلار.
وه‌قفى سوننى چییه؟
وه‌قفى سوننى ده‌زگایه‌كه سه‌ربه حكوومه‌تى عێراقه و كاروبارى ئاینى سوننه مه‌زهه‌به‌كانى ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌بات. له دواى ساڵى 2003 وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه و له شوێنى ئه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌زگاى تر به ناوى “دیوانه‌كان” دانرا، وه‌ك دیوانى وه‌قفى شیعه و دیوانى وه‌قفى سوننه.
هه‌ر یه‌كێك سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و ده‌زگایه بكات، ئه‌وا پله‌ى وه‌زیر ده‌بێت و مووچه‌ى مانگانه‌ى به ملیۆنان دینارى عێراقى ده‌بێت. جیا له‌مه‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى دارایى ده‌كه‌وێته ده‌ست، چونكه دیوانى وه‌قفى سوننى موڵك و زه‌ویوزارێكى زۆرى هه‌یه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ساڵانه داهاتى وه‌قفى سوننى نزیكه‌ى شه‌ش ملیار دۆلار ده‌بێت.
كێن ئه‌وانه‌ى ململانێ له‌سه‌ر وه‌قفى سوننى ده‌كه‌ن؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باڵه‌كانى رێكخراوى ئیخوان موسلمین له عێراق ململانێیه‌كى توند له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى دیوانى وه‌قفى سوننى ده‌كه‌ن. ئه‌و باڵانه‌ى ئیخوانیش له‌ناو حزبى ئیسلامى عێراق ده‌رده‌كه‌ون. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى ناوى له‌ناو كێبڕكێیه‌كه‌دایه سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقه.
سه‌لیم جبوورى كه سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه دواى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى له‌م خووله‌ى ئێستا ببێته‌وه په‌رله‌مانتار، ئه‌و خه‌ونه‌ى له ده‌ست چوو كه به پۆسته باڵه‌كانى تر‌ى ده‌بینى بۆیه سه‌رۆكایه‌تى وه‌قفى سوننى دوایین شوێن و باشترین شوێنه كه سه‌لیم جبوورى شه‌ڕى له‌سه‌ر بكات.
یه‌كێكى تر كه له‌ناو كێبڕكێیه‌كه دایه، ره‌شید عه‌زاوییه ئه‌ویش سكرتێرى گشتى حزبى ئیسلامییه، ره‌شید له‌ناو سوننه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه پشتگیریى ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى وه‌قفى سوننى به‌ده‌ست بهێنێ.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ته‌ها كه یه‌كێكه له زانایانى ئاینى، پشتگیرى سه‌لاحه‌دین فلیح ده‌كات كه برازایه‌تى و ئه‌ویش ئه‌ندامى حزبى ئیسلامییه، بۆئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سوننى. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیا عه‌ره‌بى وعێراقییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه كێبڕكێیه‌كى توند له نێوان ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ى حزبى ئیسلامى هه‌یه، ته‌نانه‌ت نامه‌یه‌كى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ته‌ها بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى كراوه و تێیدا پێشنیازى چه‌ند كه‌سێك كراوه كه یه‌كێك له‌وان برازایه‌كه‌یه‌تى.
بۆچى له‌م كاته‌دا ئه‌و كێشه‌یه سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات؟
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌م كێشه‌یه له نێوان سوننه‌كان سه‌رى هه‌ڵداوه، هۆكارێكى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌زگایه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن سه‌عد كه‌مبش وه‌ك زۆربه‌ى ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت و چونكه عه‌بدوله‌تیف همیم كه پێشتر سه‌رۆكى دیوانه‌كه بوو، له بارودۆخێكى نادیار وازى له سه‌رۆكایه‌تى وه‌قفى سوننى هێناوه، جگه له‌مه‌یش له‌وه‌ته‌ى مسته‌فا كازمى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان و كۆمسیۆنه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، كه به‌گوته‌ى به‌رپرسانى حكوومه‌ت هه‌ندێكیان زیادن و هه‌ندێكى تریشیان ماوه‌ى 10 ساڵ ده‌بێت به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن. بۆیه سه‌ركرده‌كانى سوننه له ئێستاوه كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵپه ده‌زگاكه به‌ده‌ست بهێنن.
كڕین و فرۆشتن به دیوانى وه‌قفى سوننى ده‌كرێت
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه مه‌شعان جبوورى سه‌ركرده‌ى سیاسى سوننه له تویتێكدا نهێنىیه‌كى ئاشكرا كرد و به بایه‌خه‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه. جبوورى ده‌ڵێ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى سوننه سه‌رۆكایه‌تى دیوانى وه‌قفى سوننى به پێنج ملیار دۆلار كڕیوه، مه‌شعان جبوورى به توانجه‌وه ده‌ڵێ ئه‌م كه‌سه‌یش به خواستى خۆى ده‌كه‌وێته ناو داهاتى وه‌قفه‌وه و گه‌نده‌ڵى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى به ساڵێك دوو هێنده‌ى پاره‌كه‌ى خۆى قازانج بكات.
دیوانى وه‌قفى سوننى.. ئیمپراتۆرى دارایى سوننه‌كان
به‌ڵام ئایا راسته داهاتى وه‌قفى سوننى هێنده گه‌وره‌یه؟ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر باسیان له داهاته زۆره‌كه‌ى وه‌قفى سوننى كردووه. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ داهاتى وه‌قف نیوه‌ى بودجه‌ى وڵاتێكى وه‌ك ئوردن ده‌بێت. عه‌ره‌ب باسى له‌وه كردووه هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه سه‌ركرده‌كانى حزبى ئیسلامى بكه‌ونه هه‌ڵپه‌ى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مریشكه كه له برى هێلكه زێر ده‌كات. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسى ده‌كه‌ن داهاتى وه‌قفى سوننى له به‌ڕێوه‌بردنى موڵكه‌كان و ئه‌و به‌خششانه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه خه‌ڵكى سوننه له رێى مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كانى تره‌وه ده‌یبه‌خشن.