نوچەنێت
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، لەوانە دوای ئەم هەفتەیە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢-٧-٢٠٢٠، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی:راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان تاکو ٢٢ی تەممووز درێژکراوەتەوە، ئەگەر دوای ئەو وادەیەش گەشتەکان دەستپێبکەنەوە، وەکو پێشووتر نابێت.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتی: ئەوان هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو رێنماییانە نییە کە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاریکراون. تەنیا گەشتی گەشتیاران راگیراوە و گەشتەکانی دیکەی وەکو گەشتی سەربازی و دیپلۆماتی رانەگیراون و بەردەوام بوون،
تەلار فایەق زانیاری زیاتری خستەروو” لە مانگی ئازارەوە ٤٤ هەزار و ٦٦ هاووڵاتی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و چوونەتە دەرەوە، شەش هەزار تۆن کەلوپەل لەو ماوەیەدا لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە هاتووە و رۆشتووە و زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ فڕۆکە هاتووچۆیان کردووە”.