نوچە
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاو كردەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 13-7-2020، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: “ماوەیەكە لەلایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارێكهوه پرسیارمان لێ دەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەیهنین، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەهاتووە”.
وهزارهتى دارایی دەشڵێت “وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە نییە لەژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت”.