نوچەنێت
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، توشبونای کۆرۆنا گەیشتە ١٣ملیۆن و ٤١هەزار کەس.
تەنیا لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٩٤هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە. بەم پێیە توشبوانی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە ١٣ملیۆن و ٤١هەزار کەس.
لەم ژمارەیە حەوت ملیۆن و ٥٨٨ هەزار و ٩٤ توشبوو چاکبونەتەوە، ٥٧١ هەزار و ٦٦٠ توشبوو گیانیان لە دەستداوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا سێ ملیۆن و 413 هەزار و 995 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 517 هەزار و 84 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 137 هەزار و 782 کەس بەرزبوەتەوە.
ئەمریکا و ئیسپانیا، بە پلەی یەکەم دێن لە رووی بەرزی ژمارەی توشبوان.