هاوپەیمانی فەتح هاتە دەنگ

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق

هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرۆک وەزیران دەکات، کە دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتە بخاتە ئەولەوییەتی کاروباری خۆیەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢-ی جولای، هاوپەیمانی فەتح، لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: مامەڵەی توندوتیژ لەگەڵ خۆپیشاندەرانی عێراق و ڕشتنی خوێنی بە ناحەقی ئەوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە جێی داخە و ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای دەستوری عێراقە.

هاوپەیمانی فەتح جەختیش دەکاتەوە، کە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بە هاوکاری لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمان، کەیسی خۆپیشاندانەکان بخاتە سەر مێز و چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.

ئەم هاوپەیمانییە هۆشداریش دەدات و دەشڵێت، نادیدەگرتنی ویست و داوای خۆپیشاندەران، زیاتر لە ڕابردوو عێراق بەرەو قەیران دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com