سەرۆك شارەوانییەك دەستی لەكاركێشایەوە

0

شلێر سەعید

سەرۆکی شارەوانی کۆیە دەستی لەکارکێشایەوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی كۆیە-ش دەڵێت، تا ئیَستا پەسەند نەكراوە دەبێت وەزارەتی شارەوانی و لایەنی پەوەندیدار ئەوە بكەن.

ئەندازیار هۆگر کیفی امین، سەرۆکی شارەوانی کۆیە، هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەكەی ، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی، فەیسبوك پشت ڕاستكردەوەو، دەڵێت، وەك لە ڕونكرنەوەكە ئاماژەم پێكردوە لە بەرواری 8-7-2020 بە فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەش بە بەڕێز قائیمقامی قەزای کۆیە کردوە.

دەشلێت، شارەوانی واتە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی شارەکە بە بێ جیاوازی وە ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە بەو نەسریە کەمەی کەوا لە بەردەستمان دایە، کە بڕەکەی 4،500،000 چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە، مانگانە ناتوانین %10 داواکاری هاوڵاتیانی شارەکەمان جێبەجێ بکەین لە ڕووی پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەوە.

سەرۆكی شارەوانی كۆیە هۆكارێكی دی بۆدەستلەكاركێشانەوەی دەڵێت، کۆمەڵێک کێشەو گرفتی زۆر پێش دەستبەکار بوونی من وەک سەرۆکی شارەوانی کۆیە لە شارەوانی کۆیە مابوونەوە چارەسەر نەکرابوون بە تایبەتی لەڕووی زەوی زار و موڵکایەتی، کە ئەم کێشانە پێویستان بە چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەیە.

دەشڵێت، وە ئەم هۆکارانەی کەوا لەسەرەتا ئاماژەیان پێ کراوە و کۆمەڵێک هۆکاری تر، کە کاتی خۆی هات باس دەکرێت فشارێکی زۆری کردۆتە سەرم و کاریگەری کردۆتە سەر بارودۆخی تەندروستیم و بۆیە داوای دەست لە کارکێشانەوەم کردوە.

هاوكات لە لێدوانێکی تایباتدا هاوكار ڕەندی خانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی كۆیە، سەبارەت بە دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی شارەوانی بە نوچەی ڕاگەیاند: داوكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەندازیار هۆگر كەیفی، سەرۆكی شارەوانیمان بەدەست گەیشتووە، بەڵام تا ئیَستا پەسەند نەكراوە دەبێت وەزارەتی شارەوانی و لایەنی پەوەندیدار ئەوە بكەن.

گوتیشی، تا قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی و دانانی كەسێكی دی لە شوێنەكەی ناوبراو بەپێ یاساو ڕێنمایەكان، دەبێت كارەكانی شارەوانی ڕاپەڕێنێ‌.

سەبارەت بە پرسیاری دەستلەكاركێشانەوەكە بەهۆی زیادەڕۆییە ڕەندی خانی گوتی بێگومان كێشە هەیە لەوبارەوە و كێشەی زیادەڕۆیش هەیە، بەڵام وەك خۆی ئاماژەی پێداوە ئەوە تەنها هۆكار نەبووە بۆ دەستلەكاركێشانەوەی ئەو دەڵێ‌ هۆكاری تەندروستیم هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com