تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە

0

نوچە: ئاژانسەکان

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە بارەی پەرەسەندنی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان هۆشداری دەدات و دەشڵێت کۆنترۆڵکردنی ئەم پەتایە لە کۆنتڕۆڵی وڵاتانی جیهان دەرچووە.

تەندروستی جیهانی جەختیش دەکاتەوە، ئەم پەتایە بە خێرایی لە هەموو جیهان بڵاو دەبێتەوە و شەپۆلەکانی مەترسیدارن.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی جیهانی، خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگی ڕابردوو، دوو بەرابەر زیادی کردووە.

تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٢ ملیۆن حالەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهانی تۆمار کراوە و زیاتر لە ٥٦٢ هەزار تووشىووش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com