نوچە-ئاڕ تی
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢-ی جولای، لە باشوری بەغدا، جاریکی دیکە خۆپیشاندەرانی عێراقی ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەم شارە.
سەدان خۆپیشاندەری عێراقی دوای ئەوەی، کە رێگرییان لێکرا بێنە ناو شارەکە، دەستیان کرد بە خۆپیشاندان.
خۆپیشاندەران پێکهاتوو لە سەدان بەندکراوی سیاسی پێشوون، بەڵام دوای ئەوەی، کە رێگریان لێکرا بچنە ناو شاری بەغداوە، دەستیان کرد بە خۆپیشاندان.
ژمارەیک لە ئاژانسەکانی هەواڵ باس لە کوژران و برینداربوونی چەند خۆپیشاندەر دەکەن، بەڵام ئەم زانیاریانە لە لایەن سەرچاوە فەرمیەکانی حکومەتەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.