شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ى جه‌نگى فه‌ڕه‌نسى به‌شدارى له‌و ئۆپراسیۆنه كردووه كه دوو رۆژه له شارى دیاله له دژى پێگه‌كانى داعش ده‌ستى پێكردووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان له‌و ئۆپراسۆنه كردووه كه به ناوى “پاڵه‌وانانى عێراق” دوێنێ له ناوچه‌كانى دیاله ده‌ستى پێ كردووه.
به‌یاننامه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌یى هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق به‌شدارى له ئۆپراسیۆنه‌كه كردووه و له ئه‌نجامى بۆردمانه‌كاني ئه‌شكه‌وتێكى رووخاندووه كه پێگه‌ى داعش بووه و دوو تیرۆریستیشى كوشتووه.
ماوه‌یه‌ك ده‌بێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا به‌شدارى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى عێراقیان نه‌كردووه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا حكوومه‌تى عێراق بۆ لێدانى پاشماوه‌ى داعش چه‌ندان ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌مه‌نییه‌كان گومانیان له تواناى ئه‌و ئۆپراسیۆنه هه‌یه و له ئه‌نجامه‌كانى رازى نیین.