حاكم زاملى سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ، سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه كۆسپى بۆ دۆسیه‌كه دروست كردووه و رێى نه‌داوه له په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆستى عێراق، لێدوانێكى حاكم زاملى سه‌رۆكى لیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ و سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌درى شیعه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه نهێنى دواكه‌وتنى دۆسیه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه.
زاملى باس له‌وه ده‌كات ئێستا دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ له زانكۆى سه‌ربازى ده‌خوێنرێت و به گرنگترین دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه داده‌نرێت، چونكه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 100 ئه‌فسه‌رى پله باڵاى عێراق كراوه.
زاملى ئاشكراى ده‌كات سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ژێر گوشار بووه و رێى نه‌داوه دۆسیه‌كه له‌ناو په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت، به‌ڵكو دۆسیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى كردووه كه تا ئێستا له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات عێراق سوودى له ئه‌زموونى كه‌وتنى مووسڵ وه‌رنه‌گرتووه و هه‌مان هه‌ڵه‌كانى پێشوو ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
وروژاندنى ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن زاملییه‌وه له كاتێكدا دێ، رۆژى هه‌ینى رابردوو سێه‌م ساڵیادى رزگاركردنى مووسڵ كرایه‌وه و جارێكى تر كاره‌ساته‌كه خرایه‌وه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 شارى مووسڵ له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه داگیركرا. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و شاره كه به دووه‌م شارى گه‌وره‌ى عێراق داده‌نرێت، به چه‌ند كاتژمێرێك كه‌وته ده‌ستى داعشه‌وه، بۆیه گومانێكى زۆر له هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌كرێت و سه‌دان كه‌سیان به نوورى مالیكیشه‌وه كه ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زیران بوون، ناویان له دۆسییه‌كه هه‌یه و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.