ئه‌مڕۆ سوودمه‌ندانى كه‌مپى ره‌فحا له دژى بڕینى مووچه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد ، هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تحیش داكۆكى له‌وان ده‌كه‌ن و حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى به به‌كارهێنانى توندوتیژى له دژى خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باشوورى عێراق خۆپێشاندانى ئه‌و كه‌سانه به‌ڕێوه‌چوو، كه به سوودمه‌نده‌كانى كه‌مپى ره‌فحا ناسراون، به‌شێك له‌و خۆپێشانده‌رانه شه‌قامى سه‌ره‌كى به‌غدا- بابلیان گرت و هاتوچۆی نێوان ئه‌م دوو شاره‌یان وه‌ستاند.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت هه‌ر دوو هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا، كه دوو هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى شیعه‌ن له‌سه‌ر خۆپێشانده‌ران هاتوونه‌ته ده‌نگ و داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تى كازمى پێشوازى له داواكارییه‌كانیان بكات، جیا له‌مه‌یش حكوومه‌تى عێراق به به‌كارهێنانى توندوتیژى دژ به خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هیچ توندوتیژییه‌ك دژى ئه‌و خۆپێشانده‌رانه به‌كارنه‌هاتووه، سه‌رچاوه ئه‌مه‌نییه‌كانى عێراق دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ته‌قه له هیچ خۆپێشانده‌رێك نه‌كراوه و به هه‌مان شێوه‌یش توندوتیژییش ده‌رهه‌قیان نه‌كراوه.
له مانگى رابردوودا، مسته‌فا كازمى بڕیارى بڕینى دوو مووچه‌يى دا، كه زۆرێك له‌وانه‌ى مووچه‌ی زیاده‌یان هه‌بوو خه‌ڵكى كه‌مپى ره‌فحا بوو، كه‌مپى ره‌فحا له‌و كاته‌ى سه‌دام به‌شێك له شیعه‌كانى باشوورى عێراقى دوورخستووه‌ته‌وه له ساڵى 1991 دروست بووه.
زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و كه‌مپه له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه مووچه له عێراق وه‌رده‌گرن و كه‌مترین مووچه‌شیان ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناره. بڕیاره‌كه‌ى كازمى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ى توڕه كردووه.
هاوپه‌یمانى فه‌تح و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بڕینى مووچه‌ى خه‌ڵكى ره‌فحا هاتوونه‌ته ده‌نگ، له ماوه‌ى رابردوودا كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ خۆپێشاندان له دژى گه‌نده‌ڵى له عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له 700 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژران و27 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه‌چى ئه‌م دوو هاوپه‌یمانه له ته‌واو ئه‌م رووداوانه بێده‌نگ بوون.