پێكهاته‌ى سوننه له عێراق داواى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرى عێراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌بێت سوننه‌یش له دۆسیه‌ى ئه‌منى عێراق به‌شدار بێت و ته‌نیا به‌ده‌ست شیعه‌وه نه‌بێت.
ره‌عد ده‌هله‌كى سه‌رۆكى فراكسیۆنى قیواى عێراقى، كه لایه‌نێكى سوننه‌یه به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، داوا له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ن پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرى به سوننه بدات.
ده‌هله‌كى ده‌ڵێ، “پۆستى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌یه، له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته مافى هه‌موو پێكهاته‌كان بدات و ده‌بێت هه‌موویان له دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌شدار بن”.
له‌وه‌ته‌ى له سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى رابردوودا، مسته‌فا كازمى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له پۆسته باڵاكانى بوارى ئه‌منى كردووه، به‌ڵام زۆربه‌ى پۆسته‌كان به‌ده‌ست پێكهاته‌ى شیعه‌ن، كه پێشتر به‌م شێوه‌یه نه‌بوو له‌وانه سوپاسالارى عێراق كورد بوو.
له ساڵى 2016 وه تا ئه‌و كاته‌ى بوو به سه‌رۆكى حكوومه‌ت كازمى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بوو، په‌رله‌مانتاره سوننه‌كه ده‌ڵێ، “ئێمه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ كازمى پێشنیار ده‌كه‌ین با خۆى یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ”. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرى پێویستى به‌وه نییه كه‌سێكى سه‌ربازیى بۆ دابنرێت.