ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى هه‌ڵوێستى پێكهاته‌كانى عێراقى له‌سه‌ر حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، شیعه یه‌ك هه‌ڵوێستیان نییه و سوننه‌یش لاوازن و كوردیش هێشتا به‌رژوه‌ندییه‌كانى له حكوومه‌ت به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ماڵپه‌ڕى “ساسه پۆست”ى عه‌ره‌بى به بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى دوو مانگ به‌سه‌ر حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له گرنگترین ئه‌و كارانه كردووه، كه كازمى له ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌دا كردوویه‌تى.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه به وردى باس له كاره‌كانى كازمى كراوه، له نموونه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له پۆسته ئه‌منییه‌كان كردوویه‌تى، یان بڕیارى ده‌ستگیركردنى به‌رپرسه سه‌ربازى و ئه‌مه‌نییه‌كانى داوه، چه‌ندان كارى تریشى كردووه، به‌ڵام راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كاته‌وه ئه‌و كارانه وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م بوێرانه و گرنگن، به‌ڵام ده‌سكه‌وتیان نه‌بووه، چونكه مسته‌فا كازمى له چه‌ندان بابه‌ت نزیك بووه‌ته‌وه كه پێشتر نزیكبوونه‌وه لێیان قه‌ده‌غه بوو.
له ته‌وه‌رێكى تر باس له هه‌ڵوێستى پێكهاته‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌زموونى حوكمڕانى مسته‌فا كازمى و ئاماژه‌ى بۆئه‌وه كردووه هه‌رچه‌نده پێشتر زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان متمانه‌یان به كازمى داوه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه. له‌وانه پێكهاته‌ى شیعه له‌ناوخۆیان ته‌با نیین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كازمى هه‌یه هه‌میشه ئه‌وه‌ى وه‌بیر ده‌هێننه‌وه ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى كاتییه.
له‌سه‌ر پێكهاته‌ى سوننه‌یش راپۆرته‌كه به كورتى ده‌ڵێ ئه‌و پێكهاته‌یه لاوازه، سه‌باره‌ت به كوردیش راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات تا ئێستا به‌رژوه‌ندی كورد له‌م حكوومه‌ته به‌دى نه‌هاتووه، ته‌نانه‌ت كێشه‌ى مووچه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هه‌یه.